شەرمەزارکرانی جەنایەتەکانی ئیسراییل لەلایەن ئەندامانی جی ئی سی ئێفەوە
بیست و شەشەمین کۆبوونەوەی وەزاریی وڵاتانی بنێری گاز ناسراو بە "جی ئی سی ئێف" ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوەچوو.
بەرپرسی کاروباری نێودەوڵەتی و بازرگانی وەزارەتی نەوتی ئێران لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا وتی: ئەندامانی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز ناسراو بە "جی ئی سی ئێف" جەنایەتەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییلیان شەرمەزار کرد. سەید عەلی محەممەد بە ئاماژە بەوەی کە ئەندامانی ئەم کۆڕە، زیاتر هۆگری لێکدانەوەی پرس و بابەتەکانی هاوپێوەند بە گەشەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری پیشەسازیی گازن، وتیشی: سەرباری ئەوەش ئەندامانی ئەم کۆڕ یەکبیروڕان لەسەر پێویستیی شەرمەزار کرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە.
مووسەوی هەروەها بە ئاماژە بە پێداگریی ئەندامانی ئەم کۆڕە لە سەر پێویستیی قووڵترکرانی هاوکارییەکان لە گۆرەپانی پیشەسازیی گازدا وتی: زۆربەی باس و بابەتەکان سەبارەت بە وزەی پاک و دەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ بوو.
شایانی باسە٧٠%ی پاشەکەوتی گاز، ٤٠%ی بەرهەم هێنان و ٤٧% هەناردەی گاز لە ڕێگای هیڵی بۆرییەوە و ٥١%ی هەناردەی "ئێڵ ئێن جی" لە دەستی وڵاتانی ئەندامی کۆڕی بنێرانی گاز ناسراو بە جی ئی سی ئێفدایە.