شەرمەزار کردنی جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی لە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەنایەتی جەنگی ڕژێمی زایونی لە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان و ئاگردانی ئەو نەخوشخانەیە لە غەزەی بە توندی شەرمەزار کرد
ئیسماعیلی بەقایی پەلاماری دڕندانەی چەکدارانی زایونی بۆ سەر نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان و ئاگردانی ئەو نەخوشخانەیەی وەک جەنایەتی جەنگی دژی مڕۆڤایەتی و بنپێکرانی ئاشکرای مافە نێونەتەوەییەکانی زانی و بە توندی شەرمەزار کرد . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان یەکێک لە دوایین ناوەندە دەرمانیە نیوە چالاک لە باکووری غەزە بوو دەسدرێژی داگیرکاران بۆ سەر ئەو نەخوشخانەیە و چوڵ کردنی بە زورە ملێ نەخوشەکان و ستافی دەرمانی و تەقاندنەوەی نەخوشخانەکەی بە جەنایەتی جەنگی و بەشێک لە ڕەوتی جینوساید لە فەلەستینی داگیرکراو زانی و جەختی کرد کە بێ دەنگە لێکردنی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە هەمبەر ئەم دڕندەکاریەی بە پاساو هەڵنەگر زانی .