پێداگریی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434696-پێداگریی_ئێران_لەسەر_پەرەپێدانی_پێوەندییەکانی_لەگەڵ_وڵاتانی_ناوچە
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە هەموو گۆڕەپانی سیاسی، ئابووری، کولتووری و زانستی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی دۆست ئامادەی دانوستانە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2025 03:45 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە هەموو گۆڕەپانی سیاسی، ئابووری، کولتووری و زانستی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی دۆست ئامادەی دانوستانە.

محەمەدڕەزا عارف وتی: باروودۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە و ستراتژییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بنەمای پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پێوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وڵاتانی ئیسلامی، ئاسیایی، ئەورووپایی، ئەفریقایی و ئەمریکاییە.

عارف هەروەها بە ئاماژە بە گرینگایەتیی دیپلۆماسیی تەندروستی وتی: دیپلۆماسیی تەندروستی لە بانترین تایبەتمەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ژمار کە دەبێ ئەو هەلە بە باشترین شێوە بقۆزینەوە. عارف جەختیشی کرد کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە بایکۆت ناکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەوتیش دەکات کە بایکۆتە زاڵمانەکانی سەر ئێران هەڵگرێ.