ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران : ئێران لوتکەیەکی ئیستراتژیک لە جیهانە
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە پێشینەی دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ ئێران وتیان ئەمریکا سەبارەت بە ئێران تووشی هەڵەبووه
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی قوم لە حسێینیەی ئیمام خومەینی دوژمنایەتی ئەمڕۆی ئەمریکا لە گەڵ ئێرانی بە هەڵە زانی و فەرموویان من ڕوولەو کەسانە قسە دەکەم کە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا دەترسێن ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شیکردنەوەی بڕێک لە سیاسەتەکانی هەڵە و بێ ئاکامی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران ئاماژەیان بە پرسی گەمارۆکان کرد و ڕایانگەیاند: ئەوان لە گەمارۆکاندا ئامانجیان ئەوە بوو ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە بە چۆکدا بێنن ، بەڵام خەڵکی ئێران لە بایکوت و گەمارودا زۆرترین پێشکەوتنی لە بواری زانست و تەکنەلۆجیادا بەدەستهێنا، و گەنجانی ئامادەبووی لە هەموو بوارە جیاجیاکاندا هاتنە ناو مەیدانەوە .
بەڕێزیان بە ئاماژەدان بە زیادبوونی هەزاران هێندەی بەکارهێنانی نەرم ئامێری پروپاگه نده و بانگه شه لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ سەقامگیرکردنی ئەنجامی بەکارهێنانی سەخت ئامێر وسافتویر وتی: دەیان هەزار کەسیان لە غەززە کۆمەڵکوژ کرد، بەڵام نەیانتوانی خۆڕاگری بە سەخت ئامێروهارد ویر لەناوببەن .لە لوبنانیش کەسێکی وەک سەید حەسەن نەسروڵڵا و فەرماندەکانی دیکە شەهید کران، بەڵام حیزبوڵڵای لوبنان لەناو نەچوو و لەناو ناچێت ، ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕەزامەندی خۆیان لە هەڵوێستی ڕوون و چارەنووسساز و بوێرانەی بەرپرسانی ئێرانی لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانی ئەمریکا لە تاوانەکانی زایۆنیستەکان، دەربڕی و وتی: ئەم هەڵوێستانە دڵی خەڵکی شاد کرد، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی ناوچەکە و سوریا نابێ لە گرینگی پرسی فەلەستین کەم بکاتەوە وفەرمووشیان سەرچاوەی سەرەکی خۆڕاگری ڕاوەستان لە دژی جووڵەی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستیە .
بەڕێزیان بە جەختکردنەوە لەسەر "مانەوە و بەهێزبوونی ڕۆژ بە ڕۆژی خۆڕاگری" وتییان : ئێمە لە خوڕاگری لە غەززە، کەناری ڕۆژئاوا، لوبنان، یەمەن و هەر شوێنێکی دیکە کە بەرەنگاری ڕژێمی زایۆنی ببێتەوە پشتگیری دەکەین.