کانونی دوھەم 09, 2025 18:36 Asia/Tehran
  • مانۆڕی پەیامبەری ئەعزەمی ١٩ی هێزی زەوینی سپا

قۆناغی یەکجاریی مانۆڕی سەربازی پەیامبەری ئەعزەم بە بەشداری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژاوای ئێران بەڕێوەچوو.

لەم مانۆڕە کە بە بەشداری دەستە و هەروەها یەکە پسپۆڕییەکانی هێزی زەوینی سپا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئێران بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمین جار پەردە لادرا لەسەر چەند سیستەمێکی تازەی بەرگریی مووشەکی بە تایبەت لە دەوروبەری ناوەندە ئەتۆمییەکاندا. یەکێک لەم سیستەمانە سیستمی بەرگریی مووشەکی و گەشتلێدەری ناسراو بە سێ سەد و پەنجا و هەشتە کە بە سەرکەوتوویی دژ بە درۆنە هێرشبەرەکان تاقیکراوەتەوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەروەها پەردەی لادا لە تازەترین درۆنی گەشتلێدەری خۆتەقێن بە ناوی "ڕزوان"  بە بڕی ٢٠ کیلۆمەتر. فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لەم مانۆڕەدا وتی کە لە ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی و بەرەڤانیدا هێزی زەوینیی سپا پێشکەوتنی بەرچاوی هەبووە. سەردار سەلامی وتی: ئێمە بۆ بەرگری لە یەکپارچەی خاک سەربەخۆیی و سەربەرزی و سەروەریی ئێران لە هەر کاتوساتێکی دیکە زیاتر ئامادەین.

سەرپەیڤ