قالیباف: جیهان دەبێ ڕژێمی زایۆنی سزا بدات
سەرۆکی مەجلیس وتی: ئەمە خۆڕاگری بوێرانەی ١٥ مانگەی فەلەستین بوو کە ڕژێمی زایۆنی لە گەیشتن بە مەبەست وئامانجە ستراتژیکەکان ناکارامە هێشتەوە.
جیهان بۆ سزادانی ڕژێمی تاوانبار ومەڵهەم دانان لە سەر برینی نەتەوەی فەلەستین کردەوە نیشان بدات. "محەممەد باقرقالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە توئیتێکدا ئاماژەی دایە ڕوودانی ئاگربڕی نێوان خۆڕاگری فەلەستین لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ، ونووسیی:
"سلامٌ عَلَیکم بما صَبَرتُم"
لەڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە پێشوازی ئەکەین وسڵاودروود ئەنێرین بۆ ڕوحی شەهیدان ، ئەمە خۆڕاگری بوێرانەی خەڵکی فەلەستین بوو کە ڕژێمی زایۆنی لە گەیشتن بە مەبەست وئامانجە ستراتژیکەکانی ناکارامە هێشتەوە. جیهان بۆ سزادانی ڕژێمی تاوانبار ومەڵهەم دانان لەسەر برینی گەلی فەلەستین کردەوە نیشان بدات. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی ڕابردوو ڕێککەوتنی ئەگربڕی نێوان حەماس وڕژێمی زایۆنی ڕاگەێندرا.