کانونی دوھەم 16, 2025 15:36 Asia/Tehran
  • ئاگربڕ لە غەززە دەسکەوتی خۆڕاگرییە بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێکی جیاجیا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززەیان بە بەرهەم و دەستکەوتی خۆڕاگری ، ئازایەتی و بوێریی خەڵکی فەلەستین زانی بەرامبەر بە یەکێک لە گەورەترین ژینۆسایدەکانی مێژوو و ئەم سەرکەوتنەیان لە گەلی فەلەستین پیرۆزبایی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ ئێران ڕێککەوتنی ئاگربڕ کە ئەنجامی هاودڵی و هاوڕێیەتیی هەموو خەڵکی غەززە لەگەڵ خۆڕاگری سەربەرزانە و بەرخۆدانیان بەرامبەر بە کۆچی زۆرەملیی فەلەسینییەکانە، بە سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ گەلی فەلەستین دەزانێ و لە خەڵکی ئازا و دانبەخۆداگر و هەروەها لە خۆڕاگری فەلەستین و هەموو لایەنگران و پشتیوانانی خۆڕاگری لە ناوچەکە و جیهان پیرۆزبایی دەکات.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش لە بەیاننامێکدا سەبارەت بە ئاگربڕ لە غەززە ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ کۆتایی شەڕ و داسەپاندنی ئاگربڕ بە سەر ئیسراییل سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ فەلەستین و شکستی گەورەتر بۆ ڕژێمی زایۆنی، لەبەر ئەوەی کە خەڵکی غەززە خۆشحاڵ و تژی لە هەستێکی پڕ لە خۆشی و سەربەرزی بەرەو ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان بەڕێ دەکاتەوە.

سەرپەیڤ