پەردەلادران لە درۆنێکی تازەی ئێرانی بەناوی "غەززە"
کانونی دوھەم 27, 2025 16:30 Asia/Tehran
هێزی هەوا-فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە هەڵمەتێکی هیبریدی و چەند ڕەهەندییدا و لە پەراوێزی مەشقی سەربازیی باڵادەستیی پەیامبەری ئەعزەم(د.خ)، بۆ یەکەمجار هەشت ئامانجی بە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕی غەززە بەوردیی تێکشکاند.
هێزی هەوا-فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە هەڵمەتێکی هیبریدی و چەند ڕەهەندییدا کە لە پەراوێزی مەشقی سەربازیی باڵادەستیی پەیامبەری ئەعزەم(د.خ)، بەڕێوەچوو، لە درۆنێکی زۆر قورس بەناوی "غەززە" پەردەی لادا.
خۆفڕی غەززە، بەردەوامیی فڕینی ئەو خۆفڕە ٣٥ کاتژمێر و خێرایی فڕینەکەی، ٣٥٠کیلۆمەتر لە کاتژمێر دایە.
خۆفڕی غەززە لانیکەم بڕی٥٠٠کیلۆگرام بارهەڵدەگرێ و توانای هەڵگرتنی١٣بۆمبی هەتا مەودای هەزار کیلۆمەتر هەیە. ئەو خۆفڕە بڕی چوارهەزار کیلۆمەتر، توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەیە.