ئێران: کەس بۆی نییە سەبارەت بە داهاتووی غەززە قسە بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435528-ئێران_کەس_بۆی_نییە_سەبارەت_بە_داهاتووی_غەززە_قسە_بکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نەیارەتی کرد لەگەڵ گەڵاڵەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2025 13:15 Asia/Tehran
  • ئێران: کەس بۆی نییە سەبارەت بە داهاتووی غەززە قسە بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نەیارەتی کرد لەگەڵ گەڵاڵەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کەرتی غەززە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پرێس کۆنفرانسی خۆیدا لە کاردانەوە بە قسەکانی ترەمپ لەبارەی کۆچپێکردنی دانیشتووانی غەززە، وتی: "هیچ کەس و یان گرووپێک بۆی نییە سەبارەت بە داهاتووی غەززە بیر و ڕا دەرببڕێت، خودی فەلەستینییەکان نەبێت."

ناو براو سەبارەت بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوایش وتی: "سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە غەززە، جەنایەت و کوشتار لە کەرتی ڕۆژاوا ئێستایش بەردەوامە."

بەقایی سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا وتی: "بەرپرسانی باڵای ئێران ڕایانگەیاندووە هەر حکومەتێک دڵخواز و جێیمتمانەی خەڵکی سوریا بێت، لەلایەن ئێمەشەوە پشتیوانی دەکرێت. هیوادارین سەردەمی حکومەتی کاتی، پێکهاتنی حکومەتێکی گشتگیری بە دواوە بێت کە نوێنەری هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی سوریا بێت."

بەقایی سەبارەت بە مانەوەی هێزی بیانی لە ناوچەکەش وتی: "ئێمە مانەوەی هێزی بیانی لە ناوچەکە بە سوودی پاوەجێی ناوچەکەمان نازانین."