دەریادار سەیاری: وەڵامی ئێران بۆ هەر زیانێک وێرانکەر دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i436070-دەریادار_سەیاری_وەڵامی_ئێران_بۆ_هەر_زیانێک_وێرانکەر_دەبێت
فەرماندەی مەشقی سەربازی هاوبەشی زۆڵفەقاری هەزار و چوارسەد و سێ ئەرتەش وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی لە لایەن هەر دوژمنێک .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2025 15:19 Asia/Tehran
  • دەریادار سەیاری: وەڵامی ئێران بۆ هەر زیانێک وێرانکەر دەبێت

فەرماندەی مەشقی سەربازی هاوبەشی زۆڵفەقاری هەزار و چوارسەد و سێ ئەرتەش وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی لە لایەن هەر دوژمنێک .

دەریادار سەیاری، سەرۆکی ئەرکان، جێگری ڕێکخەر و فەرماندەی مەشقی سەربازی  هاوبەشی زولفیقاری 1403، ئەرتەش  وتی: "ئەم مانۆڕە  سەربازیە  لە درێژەی   مەشقە سەربازیەکانی  ساڵانەی سوپا لە ناوچەیەکی گەورە وەک کەنارەکانی مەکران و دەریای عومان و باکوری  ئوقیانووسی  هیندستان تا بازنەی   دە  پلە  دەسپێ دەبێت . لەم مەشقە سەربازیەدا بەشێک لە تواناکانی هێزی زەمینی،  بەرگری ئاسمانی هێزی دەریایی  ئیستراتژیکی ، نومایش دەکرێن”. سەیارى هەروەها ڕایگەیاندووە: "ئامانج لەم مانۆڕە بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگری و ڕێگریکردنە لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی".