شوبات 25, 2025 15:07 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی مالیزیا بۆ تاران

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لە سەفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی مالیزیابۆ تاران هەواڵی دا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە " داتوک سری محەممەد حەسەن " وەزیری دەرەوەی مالیزیا پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ڕاوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتەکەمان دێت بۆ تاران .

ناوبراو جەختی کرد : لەم سەفەرە دا لە بارەی دوایین دۆخی پێوەندی دوو لایەنە وگۆڕانگاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی باس وبیروڕا دەگۆڕدرێتەوە.

 

 

سەرپەیڤ