خەرڕازی : ئێران هەموو ڕێگاکانی دانەخستووە بەڵکوو ئامادەی وتووێژی ناڕاستەوخۆیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437300-خەرڕازی_ئێران_هەموو_ڕێگاکانی_دانەخستووە_بەڵکوو_ئامادەی_وتووێژی_ناڕاستەوخۆیە
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ڕێگاکانی بۆ وتووێژ دانەخستووە، بەڵکو ئامادەی وتووێژی ناڕاستەوخۆ بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنی بەرامبەر ، ڕاگەیاندنی دۆخی خۆی و بڕیاردانی گونجاوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 27, 2025 13:00 Asia/Tehran
  • خەرڕازی : ئێران هەموو ڕێگاکانی دانەخستووە بەڵکوو ئامادەی وتووێژی ناڕاستەوخۆیە

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو ڕێگاکانی بۆ وتووێژ دانەخستووە، بەڵکو ئامادەی وتووێژی ناڕاستەوخۆ بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنی بەرامبەر ، ڕاگەیاندنی دۆخی خۆی و بڕیاردانی گونجاوە.

سەیید کەماڵ خەرڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەکی ئێران لە لێکدانەوە وهەڵسەنگاندنی ستراتژیای دانوستانکارانەی ئەمریکا وپێشوازی نەکردنی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لەو وتی: ئەگەر ترامپ ئێران وورەی ئێرانی ناسیبا، لە ڕابردوو دەرس ووانەی وەردەگرت وڕاستبێژانە یا تەنانەت کاسبکارانە بۆ بەرژەوەندی ئابووری وڵاتەکەی ، خوازیاری چارەسەر کرانی کێشە وگرفتەکانی مێژوویی ئێران وئەمریکا دەبوو،و جۆرێکی تر کردەوەی نیشان ئەدا. ناوبراو وتی: بەڵام ڕاستی ئەمەیە کە بەرپرسانی تازە کاری ئەمریکایی بیروزەینی مێژووییان نیە کە ناکارانەیی ڕەوش وشێوازەکانی ڕابردوو درێژە ئەدەن بە هەڵوێستە سەرەڕوویانەکانی خۆیان ، وابیرئەکەنەوە ئەتوانن ئێمە بکێشنە ناو وتووێژ ودانوستان کە پیشتر ئاکام وئەنجامی دیاری کراوە. خەرڕازی وتی: هەڵبەت ، ئێران هەموو ڕێگاکانی دانەخستوە، بەڵکو ئامادەی وتووێژی ناڕاستەوخۆ بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنی بەرامبەر ، ڕاگەیاندنی دۆخی خۆی و بڕیاردانی گۆنجاوە.