ئیدانەی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437334-ئیدانەی_پەلامارەکانی_ئەمریکا_بۆ_سەر_یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت کە دەسدرێژییە بێبڕانەوەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، لە ئاراستەی پیلانی تووشی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی ئەم ڕژێمەدایە بۆ کپکردنەوەی هەرچەشنە هاواری هاودەنگی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 28, 2025 11:52 Asia/Tehran
  • ئیدانەی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت کە دەسدرێژییە بێبڕانەوەکانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، لە ئاراستەی پیلانی تووشی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی ئەم ڕژێمەدایە بۆ کپکردنەوەی هەرچەشنە هاواری هاودەنگی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن و تیابردنی ژێرخانی ئەو وڵاتە بە ئامانجی تۆڵەسەندنەوە لە گەلی یەمەن، لە بەرامبەر پشتیوانییەکانیان بۆ نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستین ئەنجام دەدرێت، ئەم پەلامارانەی بە بنپێکەری ئاشکرای یاسا و ڕێساکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و  یاسا و ڕێسا بنەڕەتییەکانی مافی نێودەوڵەتی لەوان مافی مرۆڤ زانی و پێیداگرت لە سەر بەرپرسیارەتیی نێودەوڵەتیی حکومەتی ئەمریکا لەبەر ئەنجامدانی ئەم تاوان و جەنایەتانەی کە لە یەمەن دەیکات. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستدرێژیی پەیتاپەیتای سوپای ئەمریکا بۆ سەر یەمەن کە بە هاوکاریی هەواڵگریی و لۆجستیکی ڕژێمی زایۆنی پێ ئەنجام دەدرێت، لە ئاراستەی پیلانی تووشی ئەم ڕژێمە و لایەنگرەکانیەتی بۆ کپکردنەوەی هەرچەشنە هاواری هاودەنگی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین و هەڕەشەیەکی ڕوون و ئاشکرایەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.