ئادار 30, 2025 21:16 Asia/Tehran
  • نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە بەرنوێژیی ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە تاران بەڕێوە دەچێت

سبەی دووشەممە یەکەمی شەوال لە ئێرانی ئیسلامیدا جەژنی ڕەمەزانە

خەڵکی ئێران دوای یەک مانگ بەڕۆژووبوون، هەر لە بەرەبەیانەوە بە ئامادەبوون لە مزگەوت و شوێنە پیرۆزەکان، نوێژی جەژنی ڕەمەزان بەجێ دێنن.

لە تاراندا نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە بەرنوێژیی حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە موسەلای ئیمام خومەینی بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ لە ژمارێک وڵاتی ئیسلامی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا.

لە کەناڵی سەحەرەوە پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی جیهان دەکەین.

نوێژی جەژنی ڕەمەزان کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی بە ئیمامەتی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت

لە چەند خولەکی داهاتوودا نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە ئیمامەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە موسەلای تاران بەڕێوە دەچێت

نوێژی جەژن بە شێوەی زیندوو و ڕاستەوخۆ لە کەناڵی کوردیی سەحەرەوە بڵاو دەبێتەوە

سەرپەیڤ