سەرۆک کوماری ئێران : خوازیاری وتووێژ لە دۆخێکی یەکسانین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437642-سەرۆک_کوماری_ئێران_خوازیاری_وتووێژ_لە_دۆخێکی_یەکسانین
سەرۆک کوماری ئێران لە چاوپێکەوتنی بەرپرسانی وڵات وتی : کوماری ئیسلامی ئێران خوازیاری وتووێژ لە دۆخی بەرابەر و یەکسانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 05, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • سەرۆک کوماری ئێران : خوازیاری وتووێژ لە دۆخێکی یەکسانین

سەرۆک کوماری ئێران لە چاوپێکەوتنی بەرپرسانی وڵات وتی : کوماری ئیسلامی ئێران خوازیاری وتووێژ لە دۆخی بەرابەر و یەکسانە.

مەسعوودی پزشکیان لە چاوپێکەوتنیدا لە گەڵ بەرپرسانی وڵات وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستی  پێی و شوێن گرتنی ئیستراتژی یەکبون و یەکگرتن لەوڵات وتی لە پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکاندا  ئەولەویەتی ئێمە وڵاتانە . پزشکیان وتی کوماری ئیسلامی ئێران خوازیاری  وتووێژ لە  دۆخی یەکسانە  نەک ئەوەی کە  لە لایەکەوە هەڕەشە لە ئێران دەکەن و لە لایەکی ترەوە دەیانەوێت دانوستان بکەن. ئەگەر دانوستانتان دەوێت،  ئێترهەڕەشەکردنتان چییە؟ سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەمریکا نەک تەنیا  بە ئێران  سووکایەتی دەکات، بەڵکو سووکایەتی بە جیهانیش  دەکات و ئەم هەڵسوکەوتەش دژ بە پێچەوانەی  داخوازیی دانوستانە.