عەراقچی : ئاگربڕ لە غەززە ،کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەیە
نیسان 10, 2025 17:45 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسرپیی داگرت لەسەر پێویستی کاروکردەی بە کۆمەڵی وڵاتانی ناوچە بۆ ڕاگرتنی خێرای جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و دامەزرانی خێرای ئاگربڕ لە غەززەی وەکوو کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی تری ناوچە .
سەییدعەباس عەراقچی وبەدرعەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر لەم پێوەندیە تەلەفونیەدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوزیەکان لە ناوچە لەئەنجامی بەردەوامکرانی پەلامارەکان وداگیرکاری ڕژێـمی زایۆنی لە غەززە ،لوبنان وسووریا وبەردەوامکرانی پەلامارەکان بۆ سەر یەمەن، بەرزبوونەوەی جمووجوڵی دیپلۆماتیک بۆ دابەزاندنی ئاڵوزیەکان وپێشگیری کردن لە ڕودانی قەیرانی گشتداگر لە هەموو ناوچەی بە پێویست وزەروری زانی.