مێحوەروتەوەری بەرچاوی وتووێژەکانی تاران ڕادەستی لایەنی نێونجیکەر کرا
وەزیری کاروباری دەرەوە لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتای عومانی لەبارەی داڕشتەکانی جێبەجێ کردنی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا" ڕاوێژی کرد وبیروڕای گۆڕیەوە.
لەم دیداروچاوپێکەوتنە مێحوەروتەوەروهەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گواستنەوە بە لایەنی بەرامبەر ، کەوتە بەردەستی وەزیری کاروباری دەرەوەی عومان.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سەرووی شاندێک لەمەڕ بەشداری کردن لە وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لەگەل ئەمریکا لە مژاری ناڤۆکی ولابردنی بایکۆتە زاڵمانە ونایاساییەکان سەفەری کردووە بۆ مەسقەت، لە کاتی گەیشتنە مەسقەت لەگەڵ سەیید بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری کاروباری دەرەوەی پاشایەتی عومان دیداری کرد.
لەم دیدارەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە پێوەندی پتەوەولە مێژینەی دوو وڵات لە هەموو بوارەکان ، لە ڕێکاری بەرپرسانەی عومان لە پێوەندی لەگەڵ پرس ومەسەلەکان وگۆڕانکاریەکانی ناوچەیی ڕێزی گرت ومیوانداری وتووێژە ناڕاستە وخۆکانی ئێران – ئەمریکای بە نیشانەیەک هەرلەم ئەم ڕێکارە زانی ولە وەزیری کاروباری دەرەوەی عومان لەبەر هەوڵ وتێکوشانیان سەبارەت بەم مەسەلە ڕێزی گرت. بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ، سەیید عەباس عەراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ڕەشەممە لە سەرووی شاندێکی سیاسی لە تاران چووبۆ پێتەختی عومان. عەراقچی لەم سەفەرە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوە ، کازم غەریب ئابادی جێگری مافەوانی ونێودەوڵەتی وەزیری کاروباری دەرەوە، بەڕێز ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە وژمارەیەکی تر لە یارێدەدەران وکارناسانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە هاوڕییەتی ئەکەن. بڕیارە پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ شاندی ئێرانی لەگەڵ لایەنی عومانی وتووێژی ناڕاستەو خۆ لەگەڵ شاندی ئەمریکایی ئامادەبوو لە عومان دەستپێبکاتوتووێژ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران وئەمریکا بە بەشداری وئامادەبوونی "سەیید بەدرئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوە عومان بەڕێوەئەچێت. سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی لەئەستۆی سەیی عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وسەرۆکایەتی شاندی ئەمریکاییە بەئەستۆی" ستیۆ ویتکاف" نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیایە. شوێنی ئەنجام بوونی ئەم وتووێژانە لە مەسقەت هێشتا لە لایەن کاربەدەستانی عومانیەوە ڕانەگەێندراوە.