پێداگریی ئێران لە سەر پووچەڵ کردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ کێشە نانەوە لە سیاسەتە دەرەکییەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە ڕادەی پێویست بەهێزە و متمانەی بە تواناییەکانی خۆی هەیە کە هەر جۆرە هەوڵی دەورگیڕانی بیانی بۆ ئاژاوە گێڕی و کێشە نانەوە لە سیاسەتەدەرەکیەکەی پوچەڵ بکاتەوە.
سەیید عەباس عەراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسیی : خەون وخەیاڵی ڕژێمی زایۆنی کە پیی وایە دەتوانێ بیسەپینێتە سەرئێران چ کارێک ئەنجام بدات یا نا، وا لەگەڵ ڕاستیەکان مەودای هەیە و جیاوازە کە بایخی وەڵامدانەوەی نیە. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی بەم حاڵەشەوە، بێ شەرمی نتانیاهۆ لەڕادە بەردەرە کە دەێهەوێ بیسەپینێتە سەر ترامپ کە لە دیپلۆماسی خۆیدا لەگەڵ ئێران چ کاڕێک ئەتوانێ ئەنجام بدات یاناتوانێ ئەنجام بدات. .عەراقچی وتی بە ئاشکرایی ئەڵێم ئێران بەڕادەی پێویست بەهێزە و متمانەی بە تواناییەکانی خۆی هەیە وهێوادارین هاوتایانی ئەمریکایی ئێمەیش لە هەڵوێستەکانی خۆیان پاوەجیێ بن .