پێداگری لەسەر بەرپرسیارەتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنیستی
جێگری وەزیری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جه ختی له سەر بەرپرسایەتی دادگای تاوانه نێودەوڵەتیەکان و دادگای دادی نێوده وڵه تی کرد بۆ لێپرسینه وه له ڕژێمی زایۆنیستی
. "کازم غەریب ئابادی ، جێگری کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین نموونەیەکی ڕوونی جینۆساید، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و جەنایەتی جەنگین". غەریب ئابادی وتی: سەرەڕای فەرمانی دووبارەی دادگای نێودەوڵەتی، ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی هەروا درێژە بە سیاسەتە دڕندەکارییەکانی خۆی دەدات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش نەیتوانیوە ئەرکە ئەخلاقی و یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات. بۆیە هەموو حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەرکمەندن هەوڵ بدەن بۆ کۆتایی دان بە تاوانە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان لە دژی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.