ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای بە توندی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بو سەر ناوچە جوراوجورەکانی سووریا و بوردمان و لەناو بردنی دامەزراوە ناسەربازییەکان و توانایی بەرگریانەی ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە کرد .
ئیسماعیلی بەقایی لە کاردانەوە بە دەسدرێژیەکانی پەیتاپەیتای ڕژێمی زایونی بۆسەر خاکی سووریا و کردنە ئامانجی ئیمکاناتی ئیستراتژیک و ژێرخانە سەربازیی و ناسەربازییەکانی سووریا جەختی کرد ئەمڕو بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە کە ئامانجی سەرەکی ڕژێمی داگیرکەر کاول کردن و لەناو بردنی توانایی بەرگریانە و ئابووری و ژێر خانیی سووریایە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ تا بتوانێ پاوانخوازیە کانی خۆی لەو وڵاتە و ناوچەکە پێی و شوێن بگرێت و هاوکاتیش درێژە بدات بە جینوساید کردن لە فەلەستین و دەسدرێژی بوسەر لوبنان . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی پێویستە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەو میکانیزمانەی کە بوونیان هەیە کەڵک وەربگرێت لە هەمبەر یاسا شکێنی و بنپێکردنی ئاشتی لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە .