بەرپرسێکی باڵای ئێران: قسەکانی ویتکاف گومان و بێ متمانەیی ئێران بە ئەمریکای پشتڕاستکردەوە
بەرپرسێکی باڵای سیاسی ئێران وتی: لێدوانەکانی ئەم دواییەی ستیڤ ویتکاف، نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران، گومان و بێ متمانەیی ئێرانیەکان بە ئەمریکای پشتڕاستکردەوە .
. بەرپرسێکی باڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پرێس تیڤی وتی : لێدوان وبانگەشەکانی ئەم دواییەی ویتکاف نیشانە لە گیرۆدەبوونی ئەمریکا بە سیاسەتی زۆرترین فشار دژی نەتەوەی ئێرانە . ئەم جۆرە هەڵوێستانە نەک هەر ئاماژەن بۆ سروشتی وازوازی بوونی بڕیاردەرانی ئەمریکا، بەڵکو ئەو گومانەش بەهێزتر دەکەن کە لایەنی ئەمریکی لە ژێر کاریگەری و وەسوەسەی نێئۆکانەکان و نەتانیاهۆدایە. ئەو بەرپرسە ئێرانییە کوتیشی: بێگومان هەندێکیش پێیان وایە کە هەموو کردەو و هەڵوێستەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەر لە سەرەتاوە نمایشێک بووە بۆ پاساو دانەوەی زیادبوونی گوشار و دوژمنایەتی زیاتر. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕەشبینی و وریاییەو بەڵام بە نیاز پاکییەوە ە هاتە ناو ئەم پرۆسەیە، و تا ئێستاش پاوەجێ بوونی خۆی سەلماندووە.