May 22, 2025 17:57 Asia/Tehran
  • هۆشداریدانی ئێران بە کۆمەڵگەی جیهانی لەبارەی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دامەزراوە ناڤۆکیەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت وبەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ پەلامار کردنە سەر دامەزراوە ناڤۆکیە ئاشتیخوازنەکانی ئێران هۆشداری دا وخوازیاری کردەوەی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی بوو.

" سەیید عەباس عەراقچی " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە نامەکەی دا بۆ "ئانتونێوگۆترێش " سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لەژێر پیداچوونەوەی دروستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دایە وهیچ جۆرە بەلارێداچوونێکی تیدا نەبینراوە.

عەراقچی بە ئاماژەدان بە بڕیارنامە جۆربەجۆرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وئەنجومەنی ئاسایشت ،وتی کە هەرجۆرە پەلامار بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکیە ئاشتیخوازانەکان ، بنپێکردنی ئاشکرای مافی نێودەولەتی وجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە دەوری داکۆکیکارانەی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی ، هۆشداری دا کە لە ئەگەریی ڕوودانی پەلامار ، حکومەتی ئەمریکایش بەرپرسایەتی مافەوانی دەبێت.

عەراقچی هەروەها لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد هەتا لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کاردانەوە نیشان بدات ولە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی داوای کرد هەتا بە شێوەی خێرا ئەم هەڕەشانە مەحکوم بکات. 

سەرپەیڤ