نامەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439659-نامەی_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_بۆ_ئەنجومەنی_ئاسایشی_نەتەوە_یەکگرتووەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: ڕژێمی زایۆنی بە دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەم بەیانییەی هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و دەبێ بکەوێتە بەر لێپرسینەوە.
(last modified 2025-06-13T12:53:31+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • نامەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش نووسی: ڕژێمی زایۆنی بە دەستدرێژییە سەربازییەکانی ئەم بەیانییەی هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە و دەبێ بکەوێتە بەر لێپرسینەوە.

سەید عەباس عەراقچی لەم نامەیەدا ئەو کردەوە شەڕاشۆیانەی بە ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی ئێران وەسف کرد و داوای کرد ئەنجومەنی ئاسایش دەستبەجێ بەدواداچوونی ئەم پەلامارە بکات. عەراقچی جەختی لەوە کردەوە کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی پێشێلکارییەکی گەورەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران وەک وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئێران. ناوبراو پێیداگرت: ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ بە پێی جاڕنامەی نەوەتە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بێنێ و بە تووندی ئەم دەستدرێژییە مەحکووم بکات و ڕێوشوێنی دەستبەجێ و دیاریکروا بۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنی بگرێتەبەر.