ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ناھێڵین زایۆنییەکان لەو تاوانە گەورەیەی کە کردوویانە، خۆیان بە سەلامەت دەرباز کەن
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمشەو لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ناھێڵین زایۆنییەکان لەو تاوانە گەورەیەی کە کردوویانە، خۆیان بە سەلامەت دەرباز کەن.
بسم اللّه الرّحمن الرّحیم
عەرزی سڵاوم ھەیە بۆ نەتەوەی خۆشەویست و گەورەی وڵاتەکەمان. شەھید بوونی فەرماندەران و زانستوەرانی ئازیز کە دیارە بۆ ھەمووان گرانەو ھەروەھا شەھید بوونی کۆمەڵێکی تر لە جەماوەری سڤیل و مەدەنی لە نەتەوەی ئێران و بنەماڵەکانیان پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەم. هیوادارین ئینشائەڵڵا خودای گەورە پلەیان بەرز کاتەوەو ڕۆحی پاکیان بخاتە بەر لوتفی تایبەتی خۆی.
ئینجا بابەتێک کە پێم خۆش بوو لەگەڵ نەتەوەی خۆشەویستماندا باسی بکەم ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنی هەڵەشەیەکی گەورەی کرد، ناماقوڵییەکی کردووە کە دیارە شوێنھاتەکەی لە پشتی خودا بێچارەی دەکات. نەتەوەی ئێران چاوپۆشی لە خوێنی شەهیدە بەنرخەکانی ناکات، چاوی لە ڕووی بەزێندرانی ئاسمانی وڵاتەکەی نانوقێنێ. هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن، بەرپرسانی وڵات و هەموو ئەندامانی گەل لە پشت هێزە چەکدارەکانەوەن. ئەمڕۆ پەیامی هاوشێوە لە لایەن هەموو کوتلە سیاسییە جیاوازەکان و ئەندامانی چینە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەوە بڵاوکرایەوە. هەمووان وا هەست دەکەن کە دەبێ لە ھەمبەر شوناس و ناوەڕۆکی چەپەڵ و بێ نرخ و تیرۆریستی زایونی بەوپەڕی دەستەڵاتەوە ھەڵس و کەوت بکرێت.
دەبێ بەوپەڕی دەستەڵاتەوە بجوڵێینەوە کە ئینشائەڵڵا ھەرواش دەبێ و ھیچ تێبینییەکیان بۆ ڕەچاو ناکەین. ژیانیان لێ تاڵ دەبێ، لایان وانەبێ دەستێکیان وەشاندووەو ئیدی تەواو بوو.نەخێر، ئەوان دەستیان پێ کردو شەڕیان ھەڵایساند. دیارە ناھێڵین لەو تاوانە گەورەیەی کە کردوویانە، خۆیان بە سەلامەت دەرباز کەن. بە دڵنیاییەوە ھێزی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێران گورزێکی قورس و کاریگەر لەم دوژمنە چەپەڵە دەسرەوێنێ. نەتەوەش پشتیوانمانە، پشتیوانی ھێزە چەکدارەکانەو کۆماری ئیسلامی لە پشتی خودا بە سەر ڕژێمی زایونی دا زاڵ دەبێ.
با نەتەوەی خۆشەویستمان ئەوە بزانن و دڵنیابن، ئەرخەیان بن کە لەم بوارەدا ھیچ خەمساردییەک ناکرێ.
والسلام علیکم و رحمةالله و برکاته