عێراقچی : درێژەدان بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هیچ پاساوێکی بۆ نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا وێڕای ئاماژە بەوەی کە درێژەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا پاساوی نییە خوازایری هەڵوێست وەرگرتنی بەرپرسانەی یەکێیتی ئوروپا بوو بۆ ئیدانە کردنی ئەو دەسدڕرێژکاریانە .
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم پێوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، کردەوەی ڕژیمی زایۆنیستی لە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێرانی شەرمەزار کرد و وتی: حکوومەت و گەلی ئێران داوا لە هەموو ئەو وڵاتانە دەکەن کە بانگەشەی پشتیوانی لە ئاشتی و دەوڵەتی یاسا دەکەن، ئەو کارە تاوانکارییانە شەرمەزار بکەن و گوشار بخەنە سەر ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و یاسا شکێنی. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا جەختی لە ئامادەیی یەکێتیی ئەورووپا کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایش و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.