عەراقچی: ئێران لایەنگری جددی جیهانی بەدوور لە چەکی کۆکوژە
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێیداگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو گەورەترین قوربانیی چەکی شیمیایی لە مێژووی هاوچەرخ و پشتیوانی جددی جیهانێکی بە دوور لە چەکی کۆکوژ و دەسپێشخەری گەڵاڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی، بەردەوام پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەم چەکانە بووە.
سەید عەبباس عەراقچی لە پەیامێکدا ڕێزی گرت لە سی و هەشتەمین ساڵیادی جەنایەتی جەنگیی کارەساتباری کیمیابارانی شاری مەزڵووم و بێدەرەتانی سەردەشت لە لایەن ڕژێمی بەعسی عێراوەوە و ڕۆژی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی چەکی شیمیایی و میکرۆبی.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا دژ بە خەڵکی ئێران وتی: دیسانیش ڕێز دەگرم لە سەبر، خۆڕاگری، هاودڵی، یەکێتی و یەکدەنگیی گەلی جێیشانازیی ئێران بەرامبەر بە دەسدرێژییەکەی ئەمداییەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا و هاوڕێ لەگەڵ هەموو ئێرانییەکان سەری کوڕنوش دادەنوێنین بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان کە وەڵامی گورچکبڕیان دایەوە بە دەسدرێژکاران.