حوزه‌یران 30, 2025 19:09 Asia/Tehran
  • جەختی لاریجانی لەسەر شکستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە هێرشکردنە سەر ئێران

عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بە پیلانگێڕی و پڕۆژەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان بەنیازن بە کوشتنی بەرپرسانی و بە هەڕەشە و تۆقاندن زەبر لە نیزام بدەن بەڵام گەلی ئیران بە پشتیوانی لە نیزام و ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمی بە ڕێکرانی تەرمی شەهیدان پیلانی دۆژمنئان پەوچەڵ کردەوە.

عەلی لاریجانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە نۆیەمین ڕۆژی شەڕدا ناوبژیوانان (بۆ ئاگربەست) چالاک بوون چونکە بۆیان دەرکەوت کە ڕژێمی زایۆن لە کێشەدایە و شکستی هێناوە.

ناوبراو  ئاماژەی به هێرشه مووشه کییه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه ر بنکه یه کی ئه مه ریکی له ئه لعودید کرد و گوتی شه ش مووشه ک لەو بنکە کەوتووە و و گوتی په یامیان ده نارد لەبەر ئابڕووی تڕەمپ زۆر به توندی لێنه ده ن شەش مووشەکی ئێرانی لە بنکەی ئەمریکی لە ئەلعودید کەوتوون. هەریەکەیان کڵاوەی تۆپی 400 کیلۆگرامی پێی بوو

سەرپەیڤ