ته‌مووز 06, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • تازێباریی عاشوورا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا

هاوکات لەگەڵ دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم، خەڵکی ئێران دەستیان دایە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی تازێباریی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و بە پێی داب و نەریتی باوباپیران، ئەوپەڕێ ڕێز و خۆشەویستیی خۆیان بەرامبەر بە ئیمام حسێن (ع) دەربڕی.

لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا، ئەڤیندارانی حسێن بە پێی داب و نەرتیتەکانی باوباپیران و زێد و شوێنی ژیانیان، تازێبارییان کرد و ڕێز و خۆشەویستیی خۆیان بەرامبەر بە سالاری شەهیدان دەربڕی. خەڵکی پەیڕەوی ویلایەت و عاشقی بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر (د.خ) لە تاران و  هەموو شار و گوندەکانی ئێراندا هاوکات لەگەڵ بیستنی دەنگی بانگی نیوەڕۆ، دەستیان دایە بەجێهێنانی نوێژی نیوەڕۆی عاشوورا بە یادی دواهەمین نوێژی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) و یارانی وەفاداری ئەم حەزرەتە لە حسێنییەکان، تەکیە و نوێژگەکان و مزگەوتەکاندا.

سەرپەیڤ