ته‌مووز 09, 2025 21:09 Asia/Tehran
  • عەراقچی : وڵاتانی ناوچە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ هەڕشەوگۆڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسایەتی هاوبەشیان هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: وڵاتانی ناوچە ووڵاتانی ئیسلامی لە شەرمەزارکردنی دەسدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی وئەمریکا لە دژی ئێران ، بەرپرساریەتی هاوبەشیان هەیە .

سەیید عەباس عەراقچی لە دیدارلەگەڵ ئەمیر " فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی ، دەسدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لەدژی ئێران وپەلامار بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکیە ئاشتیخوازانەکان بە جەنایەتی نەبەخشراو ودەسدرێژی بێ وێنە لەدژی ئاشتی وئەمنیەتی ناوچە جیهان زانی.

وەزیری دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی ئێرانی ئەنجامی سزانەدرانی ڕژێمی داگیرکەرلە جەنایەتە ئەنجام دراوەکان لە دژی خەڵکی فەلەستین ودەسدرێژکاریە بەردەوامەکانیی لەدژی وڵاتانی تری ناوچە زانی وجەختی کرد وڵاتانی ناوچە دەبێ بە لەبەرچاوگرتنی شوێنهاتەزۆرمەترسیدارەکانی سەرچاوەگرتوولە گەشەخوازی وزاڵیەتی خوازی ڕژێمی زایۆنیستی، هەوڵی دووهێندە بۆ بەهێزکرانی مێکانیزمەکانی ئاسایشتی دەرون زا لە ئاستی ناوچە بگرنە بەر. 

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی یش بە ئاماژەدان بە هەڵویستی بنەماییانەی ئەم وڵاتە ووڵاتانی تری ناوچە لە شەرمەزارکردنی دەسدرێژی وبنپێکردنی یەکپارچەیی خاک وسەروەری نیشتمانی ئێران، پیداگری کردلەسەر گرینگایەتی هەوڵ وتەقالای زیاترلەجاران بۆ پێشگیری کردن لە تەشەنای دۆخ وئامادەیی عەرەبستانی بۆ هەرجۆرە هاوکاری لەم ڕیگایەدا ڕاگەیاند. 

سەیید عەباس عەراقچی لەگەڵ میرخالید بن سەلمان وەزیری بەرگری عەرەبستانی سەعودیش دیداری کرد. وەزیری بەرگری عەرەبستان لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە شوینهاتە مەترسیدارەکانی یاساشکێنی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی لەسەرئاشتی وئاسایشتی ناوچە ، لەسەر پێویستی هاوکاری زیاترلەجارانی وڵاتانی ناوچە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کارێگەرلەگەڵ هۆکارانی نائەمن کەرودژی سەقام پیداگری کرد/. 

سەرپەیڤ