ڕێککەوتنی ئێران و ترۆییکای ئەورووپایی بۆ بەردەوامکردنی دانوستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i440365-ڕێککەوتنی_ئێران_و_ترۆییکای_ئەورووپایی_بۆ_بەردەوامکردنی_دانوستان
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی پاش کۆتایی هاتنی دانوستانی ئەمڕۆ لە ئەستەموڵ لەگەڵ نوێنەرانی سێ وڵاتی ئەورووپایی، باسی ڕێککەوتنی تاران و ئەورووپای کرد لە سەر بەردەوامکردنی دانوستانەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 25, 2025 14:31 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئێران و ترۆییکای ئەورووپایی بۆ بەردەوامکردنی دانوستان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی پاش کۆتایی هاتنی دانوستانی ئەمڕۆ لە ئەستەموڵ لەگەڵ نوێنەرانی سێ وڵاتی ئەورووپایی، باسی ڕێککەوتنی تاران و ئەورووپای کرد لە سەر بەردەوامکردنی دانوستانەکان.

کازم غەریب ئابادی پێیداگرت؛ شاندی ئێران وتووێژێکی جددی، راشکاوانە و چڕ و پڕی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سیاسیی سێ وڵاتی ئەورووپایی و یەکێتیی ئەورووپا هەبووە. دوایین ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە هەڵگرتنی بایکۆتەکان و مەسەلەی ئەتۆمی خرایە بەر باس و لێکدانەوە. غەریب ئابادی وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ئەوانمان لەبەر هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە شەڕی دەسدرێژکارانەی ئەمدواییەی دژ بە گەلی ئێران دایە بەر ڕەخنەیەکی تووند، هەڵوێستە بنەڕەتی و نەگۆڕەکانی خۆیشمان لەوان سەبارەت بە میکانیزمی ناسراو بە سنەپ بەک شی کردەوە.

ناوبراو پێیشیداگرت: هەردوولایەن بە پلان و ئایدیای دیاریکراوی خۆیانەوە  بەشدارییان کرد لە دانوستان و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو ئایدیاگەلەیش خرایە بەر باس و لێکدانەوە . غەریب ئابادی وتیشی: لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە وتووێژ و ڕاوێژەکان لەم بارەوە بەردەوام بێ.