خەونی "ئیسراییلی گەورە" مەترسییەکی بنەڕەتی و هەڕەشەیەکە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی سەبارەت بە خەونی "ئیسراییلی گەورە" تیاچوونی سەروەری و سیادەی نیشتمانیی وڵاتانی سەربەخۆی ناوچەکەی بەدواوە دەبێ.
سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکدا بەم سەردێڕەوە / خەونی "ئیسراییلی گەورە" مەترسییەکی بنەڕەتی و هەڕەشەیەکە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی/ نووسی: لە سەروبەندی کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە جەددە ، دیسان سەرنجی ویژدانی جیهانی، ئەمجارە بە خێراییەکی زیاترەوە، کێشراوەتە سەر قورسترین مەترسییەکی بنەڕەتی و شوناسی کە ناوچە و جیهانی ئیسلامی گرتۆتەوە، کە هەمان ڕژێمی زایۆنییە. ئەم ڕژێمە لە تیابردنی تۆکمە و تەواوی غەززەدا دەستی لە هیچ جەنایەتێک نەگێڕاوەتەوە و کارەساتبارترین کوشت و کوشتاری دژ بە ژنان و منداڵانی فەلەستینی ئەنجامداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: قسە و بانگەشەی ئاشکرا و بڵاوکردنەوەی نەخشە ی ساختە لەلایەن سەرانی ئەم ڕژێمە ساختەوە سەبارەت بەو شتەی کە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەی ناو دەبەن و نیازە پاوانخوازانەکانیان بەرامبەر بە دراوسێکان، هەموو پیشاندەری تەشەنەی ئەم لووە شێرپەنجەییە و دزەکردنی دەنێو جەستەی سەرانسەری ناوچەکەدایە.