ئه‌یلوول 07, 2025 22:07 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕش: وڵاتانی ئیسلامی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بپچڕن

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ پێوەندی بازرگانی و تەنانەت پێوەندیی سیاسیی خۆیان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بە تەواوتی بپچڕن و ئەم ڕژێمە تەواو تەریک و تەنیا بخەنەوە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ئەمڕۆ لە دیداری ئەندامانی کابینەی وەزیراندا بە ئاماژە بەو هەموو جەنایەت و کارەساتە سەرسووڕهێنەرەی کە زایۆنی نەفرەتی لەوپەڕی بێشەرمی و بێئەخلاقییەوە ئەنجامی دەدات، فەرمووی: هەرچەن ئەم جەنایەتانە بە پاڵپشتیی زلهێزێکی وەک ئەمریکا ئەنجام دەبێ، بەڵام ڕێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دۆخە دانەخراوە و وڵاتانی ناڕازی بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی دەبێ پێوەندی بازرگانی و تەنانەت پێوەندی سیاسیشیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بە تەواوی بپچڕن و ئەم ڕژێمە تەریک بخەنەوە. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها ڕژێمی زایۆنی بە تەریککەوتووترین و بێزلێکراوترین ڕژێمی جیهان وەسف کرد و فەرمووی: یەکێک لە هێڵە سەرەکییەکانی دیپلۆماسیی ئێمەیش دەبێ هاندانی حکومەتانی جیهان بێ بۆ پچڕێنی پێوەندیی بازرگانی و سیاسییان لەگەڵ ئەم ڕژێمە جەنایەتکارە.

سەرپەیڤ