دەسپێکی سی ونۆهەمین کونفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i441447-دەسپێکی_سی_ونۆهەمین_کونفڕانسی_نێودەوڵەتی_یەکگرتووی_ئیسلامی_لە_تاران
سی ونۆهەمین کونفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامادە بوونی سەدان کەس لە زانایانی جیهانی ئیسلام و بە وتاردانی مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران دەس پێی کرا.
(last modified 2025-09-08T11:36:41+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2025 16:00 Asia/Tehran
  • دەسپێکی سی ونۆهەمین کونفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە تاران

سی ونۆهەمین کونفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامادە بوونی سەدان کەس لە زانایانی جیهانی ئیسلام و بە وتاردانی مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران دەس پێی کرا.

مەسعوود پزشکیان لە ڕێ و ڕەسمی  کردنەوەی  دەسپێی بوونی  کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامیدا وتی: دوژمن چەک بە وڵاتانی ئیسلامی دەفرۆشێت و سەرچاوەکانیان دەبات و دەیەوێت ئێمە لە بەرامبەر یەکتردا ڕووبەڕوو بکاتەوە . ئێمە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی موسڵماندا شەڕمان نییە، هەروەها بەدوای ناکۆکیدا ناگەڕێین، پابەندین بە یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی. سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هیوادارین بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە ببێتە هۆی بەهێزتر بوونی ئەوو یەکگرتووییەی کە پێغەمبەری خودا بۆ بەدیهێنانی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکان مەبعووس کراوە . سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە: ئەگەر بەڕاستی ئوممەتی ئیسلامی لە چوارچێوەی  "یەدی واحیدە"دا بوایە، ئایا ڕژێمی زایونی، ئەمریکا، یان هەر دەسەڵاتێکی دیکە دەوێرێت تەنانەت چاوی تەماحی لە موسڵمانان  بێت  یان مافەکانیان پێشێل بکات؟ وەڵامەکەی ڕوونە: ئەگەر ئوممەتی ئیسلامی یەکگرتوو بوایە، کارەساتی لەو جۆرە مومکین نەدەبوو. زیاتر لە ٨٠ میوانی نێودەوڵەتی و ٢١٠ میوانی ناوخۆیی بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەکەن. کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بە دروشمی " نەبی ڕەحمەت و ئومەتی واحیدە" بەڕێوەدەچێت.