ئه‌یلوول 13, 2025 22:55 Asia/Tehran
  •  لاریجانی  ڕوولە وڵاتانی ئیسلامی: ئەرکانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێک بێنن

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە پەیامێکدا هۆشداریی دا لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆنفرانسی ئیسلامی پڕ لە وتار و بێ دەرەنجامی کردەیی (وەک کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش).

عەلی لاریجانی، لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی  خوی  له ئێکس، ڕوولە سەرانی   وڵاتانی ئیسلامی وتی: ئەم جۆرە کۆبوونەوانە هاوتایە لەگەڵ فەرمانی دەستدرێژی نوێ بە ڕژێمی زایۆنیستی . 

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: لانیکەم " بنکەی  ئۆپراسیۆنی هاوبەش" دژی شێتانەکاریەکانی  ئەم ڕژێمە  پێکبهێنن. ئەم بڕیارە   ئەربابی   ئەم  ڕژیمە  نیگەران دەکات کە  بە هیوای  دروستکردنی ئاشتی جیهانی و  بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵە و سەرلەشێواو دەبێت و  دەبێتە هۆی ئەوەی تا فەرمانەکانی  بۆ ڕژێمی زایۆنی بگۆڕێت. 

سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا بۆ سەرانی وڵاتانی ئیسلامی وتی: ئێوە هیچ  کارێکتان  بۆ موسڵمانە برسی و ستەملێکراوەکانی فەلەستین نەکردووە، لانیکەم بڕیارێکی کورت بدەن بۆ ئەوەی بەر بگرن لە   لەناوچوونی خۆتان 

 

سەرپەیڤ