ئه‌یلوول 15, 2025 21:40 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: دەسدرێژی بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران ئابڕوی سیستمی کۆنترۆڵ و چاودێریی ئاژانسی ئەتۆمی، خەوشەدار کرد

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ناڤۆکیەکانی وڵاتەکەمان ئابڕۆی سیستمی چاودێریی و کۆنترۆڵی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، خەوشەدار کرد وتی: ئێران تەسلیمی زەخت و گوشارەکان نابێت.

محەممەد ئیسلامی ئەمڕۆ لە وتاردانی خوێدا لە شەست ونۆیەمین کۆنفرانسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە پێداگری لەسەرئەمەکە " ئاژانس لە قۆناخێکی هەستێاری میژوویی دایە" وتی: " ئەوشتەی کە ئێمە شایەتی بووین نەتەنیا کاروکردەوەیەکی جەنایەتکارانە وترسنۆکانە لەدژی ئێران بوو، بەڵکو وەک دەستدرێژی ڕاستەوخۆ دژی جێگەوشوێنی ئاژانس ویەکپارچەیی سیستمە چاودێرییەکەی، دێتە ئەژمار. ناوبراو وتی: دوژمنانی ئێران دەبێ بزانن زانست وتەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە ئیران بنج وبناغەی هەیە وبە پەلاماری سەربازی ، تیرۆرو دەستدرێژی لەناو ناچێت.

ئامانجی ڕژیمی زایۆنی تەنیا لەناوبردنی دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران نیە بەڵکو هەمووکات لەدووی لەرزۆک ولاوازکردنی ڕێبازی دیپلۆماسی و ئاشتەواییدا بووە. 

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتیشی: ئێران لەم قەیرانەدا لە پلەی قوربانیەکی داواکارە ونەک جەنایەتکارێکی قەرزدار.

ڕێبازەکە دیارە: پەلامار بۆسەر دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ژێر چاودێریی ئێران دەبێ شەرمەزار بکرێ وڕێزگرتن لە مافە نێودەوڵەتیەکان پێویستە بگەڕێندرێتەوە.  

سەرپەیڤ