پێداگریی پزیشکیان لە سەر پێویستیی هەنگاوی کردەیی وڵاتانی موسڵمان بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق پێیان داگرت لەسەر پێویستیی هەڵوێست گرتنێکی یەکگرتوو لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا ، ئەنجام دانی کاروکردەی پراکتیکیی جیدی بە مەبەستی ڕاگرتن و پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی .
" مەسعود پزیشکیان دوانێوەڕووی ئەمڕۆ لە پەراوێزی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی وڵاتانی ئیسلامی وکۆمکاری عەرەب لە دۆحەی قەتەر، لە دیدارلەگەڵ " محەممەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی پەرەی هاوکاریەکان ، بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان و پراکتیکی و کردەیی کردنی توانا وپتانسێلەکان لەگەڵ عێراقە لەهەموو بوارەکاندا، بە قازانجی دوو نەتەوە ونەتەوەکانی ناوچە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەدا وێڕای باسکردنی بەردەوامکران، تەشەنا وپەرەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەم ڕژێمە بێگومان، بێ داکۆکی وپشتیوانی ئەمریکیەکان ووڵاتانی ئەوروپایی ، ناوێرێ جەنایەتێکی لەو شێوە ئەنجام بدات، وتی: من هەر لەکاتی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردن هەتا ئەمڕۆ، هەردەم ڕامگەیاندووە کە لەدووی بەهێزکرانی وەحدەت ویەکریزیی لە وڵاتەکەم وهەروەها لە نێو وڵاتانی ئیسلامیم. بە کردەوەش ئەم مەبەستەم پێوشوێن گرتووە وبەدی هاتنی یەکدەنگی ویەکبوون ووەحدەتی وڵاتانی ئیسلامی بە کارێگەرترین ڕێگای بەربەرەکانێ لەگەڵ جەنایەتکاری ڕژێمی زایۆنی دەزانم.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە دەرفەتی دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکیان وتی: پاراستن وبەهێزکردنی بارودۆخی ڕوولە گەشە وپێوەندی ڕوو لەپەرە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئێمە گرینگایەتی زۆری هەیە وهەرلەم پێوەندیەدا خێرایی لە جێبەجێکرانی هەموو ڕێککەوتنەکانی نێوان دوولایەن شێلگیرانە پێوشوین دەگرین .
محەممەد شیاع سودانی بە ئاماژەدان بە دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر ، ڕایگەیاند: ئەم ڕووداوە پیشان ئەدات کە ڕژێمی زایۆنی گاڵتەجاڕانە دەڕوانێتە هەموو یاساوڕێسا وچوارچێوە نێودەوڵەتیەکان وپێشێلیان دەکا، ئەم دۆخە واهەڵدەگرێ وڵاتانی ئیسلامی بە هەماهەنگی زۆرترەوە ، بەوپەڕی تواناو لێبڕاوانە بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ئەم ڕژیمە هەوڵ بدەن.