مەقامی مەزنی ڕێبەری: ئێمە چەکی ئەتۆمیمان نییە و ناشمانبێ، بەڵام پیتاندنمان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i441809-مەقامی_مەزنی_ڕێبەری_ئێمە_چەکی_ئەتۆمیمان_نییە_و_ناشمانبێ_بەڵام_پیتاندنمان_هەیە
حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە وتاردانێکی تەلەڤزیۆنیدا فەرمووی: ئەمڕۆ لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا لە ئاستێکی بانداین، هەڵبەت ئەو وڵاتانەی کە بەنیازی سازکردنی چەکی ئەتۆمین ئەم پیتاندنە تا ٩٠%یش دەبەنە پێشەوە، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی کە پێویستمان بە چەک نییە و بڕیارمان لەسەر نەبوونی چەکی ئەتۆمیش داوە، نەمانگەیاندۆتە ئەو ئاستەی پیتاندن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2025 17:45 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە وتاردانێکی تەلەڤزیۆنیدا فەرمووی: ئەمڕۆ لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا لە ئاستێکی بانداین، هەڵبەت ئەو وڵاتانەی کە بەنیازی سازکردنی چەکی ئەتۆمین ئەم پیتاندنە تا ٩٠%یش دەبەنە پێشەوە، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی کە پێویستمان بە چەک نییە و بڕیارمان لەسەر نەبوونی چەکی ئەتۆمیش داوە، نەمانگەیاندۆتە ئەو ئاستەی پیتاندن.

ئێمە یورانیۆممان تا ٦٠% پیتاندووە کە ئەوەش بۆ هەندێ کاروباری زەرووری وڵاتەکەمان زۆر پێویستە. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی هەروەها سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکایش وتی: لە ڕەوشی هەنووکەدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ سوودێکی بۆ ئێمە نییە و هیچ زیانێکیشمان لێ دوور ناخاتەوە، دانوستان لە باروودۆخی ئێستادا زیانگەلێکی دەبێ کە قەرەبووکردنەوەیان گونجاو نییە. 
مەقامی مەزنی ڕێبەری پێیداگرت: لایەنی ئەمریکایی هەر لە پێشەوە ئەنجامی دانوستانەکانی دیزاین کردووە، ئەوە دانوستان نییە، داسەپاندنە و هیچ سوودێکی نییە.