هوشداری سپای پاسدارن سەبارەت بە هەرجۆرە ئاڵۆزی نانەوەی سەربازی لە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی هەرجۆرە هەڵەیەک لە لایەن دوژمنەوە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس گەرووی هورموز یان دوورگەکانی ئێران ڕووبەڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانە خێرا و جیدی دەبێتەوە .
سەرلەشکەر موحەمەد پاکپوور لە وتاردانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی هێزی دەریایی سپای پاسداران وتی هێزی دەریایی دلێری ئێران ، ئاسایش و سەقام لە کەنداوی فارس ، دوورگەی هورموز و ئاوەکانی سەرزەوینی کۆماری ئیسلامی دابین دەکات . فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران وتی هێزی دەریایی سپای پاسداران ئێستاکە بووەتە هێزێکی بەرگریانەی ئیستراتژیکی بێ وێنە و بە پشت بەستن بە هێزی وەفادار ، بەڕێوەبەرایەتی جیهادی و تەکنولوژیای پێشکەوتووی خۆجێیی ئامادەی بەرگری لە وڵاتە . سەردار پاکپوور سەبارەت بە هەرجۆرە ئاڵۆزی نانەوەی سەربازی وشداری دا و جەختی کرد کە هەرجۆرە هەڵە کردنێک لە لایەن دوژمنەوە لە ناو ئاوەکانی کەنداوی فارس گەرووی هورموز و دوورگەکانی ئێران ڕووبەڕووی وڵامی بەبڕی ئێران دەبێتەوە .