سەردانی فەرماندەری هێزی ویشکانیی سپای پاسداران لە مەشقی سەربازیی "سەهەند ٢٠٢٥"
فەرماندەری هێزی ویشکانیی سپای پاسداران لەکاتی سەردانی لە یەکە بەشداربووەکانی مەشقی سەربازیی دژە ترۆریستیی "سەهەند ٢٠٢٥"، وتی: ئامانج لە دیزاین و جێبەجێکردنی ئەو مەشقە سەربازییە، بەهێزکرانی تواناکان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی ترۆریزمە.
سەردار محەممەد کەرەمی وتی: ئێران هەردەم قوربانیی ترۆریزم بووەو ئێمە ١٧هەزار شەهیدی تیرۆرمان داوە. وتیشی: مەشقی سەربازیی سەهەند ٢٠٢٥ بەپێی بەرنامەی داڕێژراوی لەپێشداو بەهاوبەشیی دە وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوی شانگهای بەڕێوە دەچێ و چوار وڵاتی عەرەبستان، عوممان، عێراق و کۆماری ئازەربایجانیش وەک میوان و چاودێری مەشقە سەربازییەکە، تێیدا ئامادە دەبن. ناوبراو ئاماژەشی بەوە کرد کە سەردانی یەکەکانی کردووەو بە بەرنامەو پلانی شیاو و دیزاینی سێناریۆی جیاجیا، ئامادەیی زۆر باش کراوە بۆ جێبەجێکرانی ئەو مەشقە سەربازییە. سەردار محەممەد کەرەمی لە کۆتاییدا جەختی کرد لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە هەڕەشەیەک.