کانونی یه‌که‌م 04, 2025 19:16 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی

هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ مەشقی سەربازیی "ئیقتدار"ی لە کەنداوی فارس، گەرووی هورمز و دەریای عوممان دەسپێکرد. ئەو مەشقە سەربازییە دوو رۆژییە، سیستەمی مووشەکی و درۆنییەکان لە شوێنێکی شەڕی ئەلەکترۆنی تەواودا تاقی دەکاتەوە.

هێزی دەریایی سپا بە دڵنیایی تەواو، مەشقی سەربازیی خۆی لە سەرتاسەری کەنداوی فارس، گەرووی هورمز و دەریای عوممان بەمەبەستی چەسپاندنی ئامادەیی بەرگریی خۆی لە ناوچەدا دەسپێکرد. "عەلی رەزا تەنگسیری" فەرماندەری هێزی دەریایی سپا، پێی داگرت؛ ئەو مەشقە سەربازییانە، تاقیکردنەوەی سیستەمی مووشەکیی و درۆنگەلی هێرشبەر و هەڵمەتی ناسکردن لە شوێنێک کە شەڕی ئەلەکترۆنی تۆکمەی تێدا بەڕێوەدەچێ، ئەنجام دەگرێ و ئامانجەکەی، بەهێزکرانی پێش پێ گرتنی دەریایی ئێران و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی یەکە جەنگییەکانە. سەرتیپ عەلی فەدەوی جێنشینی فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش وێڕای پێداگریی لەسەر گرینگیی ستراتژیکی گەرووی هورمز شوێنی تێپەڕینی زیاتر لە بیست ملوێن بەرمیل نەوت کە دەیکا بە شاڕێی سەرەکی بۆ وزەی جیهانی، وتی؛ سپای پاسداران، گەرووی هورمز و کەنداوی فارس، لەباری ویشکانی، دەریایی و ئاسمانی، هێمن دەکاو هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ ناجێگیرکردن و تێکدانی ئاسایش بەرەوڕووی وەڵامێکی شێلگیرانەو خێرا دەبێتەوە.

ناوبراو ئەمریکاو رژێمی زایۆنی بە دەستتێدابوون لە قەیرانەکانی ناوچەو ناهێمنیی جیهانی تۆمەتبار کرد و وتی کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، تواناو پتانسێلەکانی لە شەڕی ئەلەکترۆنی، بۆ دەستەبەرکردنی سەقام و بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەکی شیمانەیی، چاودێریی دەریایی و کۆنترۆڵی ڕێگائاوییە سەرەکییەکان، بەهێز کردووە. ساڵح قەزوێنی، شارەزای پرسەکانی ئێرانیش وتی کە هەڕەشەی سەرەکی کە پێ دەچێ ئەمریکا لە ئێرانی بکا، گەمارۆی دەریاییەو ئەو مەشقە سەربازییە، وەڵامی پراکتیکی و کرداری بە توانای ئێرانە بۆ بەرزکردنەوەی هێز و دەسەڵاتی خۆی لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا.

سەرپەیڤ