ئێران پەلاماری هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی لە دەریای کارائیبی ئیدانە کرد
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری هێزی دەریایی ئەمریکای بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی کە هەڵگری نەوتی ڤەنزوێلا لە نزیک کەناراوەکانی وڵاتەکەی و دەستبەسەرداگرتنی بە نموونەیەکی ڕوونی "دزەی دەریایی دەوڵەتی" وەسف کرد و ئیدانەی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەو کردەوەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتن و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانییەکانی سەر بە وڵاتانی دیکە، گرینگی نەدانی ڕوون و ئاشکرایە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی توندی بنەماکانی چاودێر بەسەر ئاسایش و ئەمنییەتی کەشتیوانی نێودەوڵەتییە. بەقایی، هۆشداری لە دەرئەنجام و شوێنهاتەکانی بەردەوامبوونی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە زۆربێژانە لەسەر ئاشتی و ئاسایش و بازرگانی نێودەوڵەتی دا و جەختی لە بەرپرسیارێتی هەموو حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییە کرد بۆ دژایەتیکردنی لە گەڵ ئەو جۆرە کارە نایاساییانە و لێپرسینەوە لە ئەمریکا کرد.