ئیدانەی بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو
کانونی یهکهم 16, 2025 18:23 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەززە و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان شەرمەزار کرد.
ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی جینۆسایدکرانی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە لە ڕێگەی بۆردومانی بەردەوام و پێشگری لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان، خوازیاری هەنگاوی جیددی وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمریکا و پشتیوانانی دیکەی چەکەمەنی و سیاسیی ڕژێمی زایۆنی بە هاوبەش و هاودەستی ئەم ڕژێمە پێناسە کرد لە جینۆسایدی فەلەستینییەکان و جەنایەتەکانی دیکەی ئەم ڕژێمە لە فەلەستینی داگیرکراو، لوبنان و سوریادا.