ئیدانەکرانی هەڵوێستی دەسوەردەرانەی ترەمپ دژی ئێران
دوا بەدوای لێدوانی دەسوەردەرانەی دوناڵد ترامپ سەبارەت بە ڕووداوە ناوخۆییەکانی ئێران عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ، ئیسماعیلی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئ ئەندامی ئەنجومەنی بەرگری، بە توندی کاردانەوەیان نیشان دا لە حاند ئەو هەڵوێستەی ئەمریکا و وشداریان بە ئەمریکا دا .
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە تویتێکدا ئاماژەی بە هەڵوێستی دەستێوەردەرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران کرد و جەختی لەوە کردەوە کە بە هەڵوێستی وەرگرتنی دەسەڵاتدارانی زایۆنی و ترەمپ پشت پەردەی ئەو ڕووادە ڕوون بووەتەوە . ئێمە هەڵوێستی ئەو بازرگانە ناڕازییە بە جیا لە هۆکارانی وێرانکەر دەزانین و پێویستە ترەمپ بزانێت دەستوەردانی ئەمریکا لەم پرسە ناوخۆییەدا یەکسانە بە ئاژاوەگێڕی لە تەواوی ناوچەکە و لەنا وچوونی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. لاریجانی لە کۆتاییدا نووسیویەتی: پێویستە گەلی ئەمریکا بزانێت کە ترەمپ دەستی پێی کردووە ئاگاداری سەربازەکانتان بن.
ترەمپ لە پەیامێکی دەستێوەردەرانەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر هەڵس و کەوتی توند و تیژ لە گەڵ خۆپیشاندەران بکرێت ئەمریکا ئامادە دەبێت بۆ یارمەتیدان بە خەڵک .
ئیسماعیلی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ترامپ دژ بە ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئێرانییەکان بە وتووێژ و دانوستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەن . بەقایی جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر پێداچوونەوە بە کارنامەی دژە ئێرانی سیاسەتمەدارانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران بکرێت، هەر لە ڕێکخستنی کودەتاکەی ساڵی هەزارو سێسەد و سی و دووی هەتاوی تا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی موسافیر هەڵگری ئێرانی لە ساڵی 1367 و کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان لە ئاسمانی کەنداوی فارس، تا پشتیوانیی سەرتاسەری لە سەدام لە شەڕی ٨ ساڵەی دژی ئێرانییەکان، تا لاگری هەمە لایەنە لە سەدام لە شەڕی هەشت ساڵە بە دژی ئێران تا هاودەستی لە گەڵ زایونییەکان لە تیرۆرکردن و کوشتنی ئێرانییەکان و هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئێران لە جوزەردانی ساڵی ١٤٠٤، و ئەمڕۆش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران بە بیانووی دڵسوزی بۆ ئێرانییەکان، بە پێشێلکردنی توندی گرنگترین بنەمای یاسای نێودەوڵەتی.
عەلی شەمخانی، نوێنەری ڕێبەرایەتی لە ئەنجومەنی بەرگری، لە کاردانەوە بە وتەکانی دەستێوەردەرانەی سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە: هەر دەستێکی دەستێوەردانکار لە ئاسایشی ئێران نزیک بێتەوە، پێش ئەوەی بگاتە ئێران، دەبڕدرێت. گەلی ئێران ئەزموونی "ڕزگارکردنی" ئەمریکییەکان باش دەزانێت؛ لە عێراق و ئەفغانستانەوە تا غەززە. ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هێڵی سوورە نەک سوژەی تویتتی بیانیە دەسوەردەرەکان.