کانونی دوھەم 06, 2026 18:38 Asia/Tehran
  • ئێران دەستدرێژیی بێبڕانەوەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنانی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشوور و بوقاعی لوبنانی بە تووندی شەرمەزار کرد.

ئیسماعیل بەقایی، بە ئاماژە بە بۆردومانکرانی ناوچە مەدەنییەکان، ناوەندەکانی پیشەسازی و ژێرخانە شارییەکان لە لوبنان، ئەم پەلامارانەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی و پێیداگرت لەسەر پێویستیی لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنی و سزادانی لەبەر ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە بنپێکرانی بێوچانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، خوازیاری کاردانەوەی جددیتری کۆمەڵگای جیهانی، نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە بوو لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژی و شەڕاشۆییەکانی ڕژێمی داگیرکەر زایۆنی.

سەرپەیڤ