لاریجانی: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ڕوون و پڕ ئازارە
کانونی دوھەم 12, 2026 17:55 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و ئاژاوەگێڕانی ناوخۆ بە تەواوی ڕوونە.
عەلی لاریجانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی خەڵک لە تاران وێڕای شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دژی نەتەوەی ئێران وتی: ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا نیشانە و پەیامێکی ڕوونە بۆ ئاژاوەگێڕان و لایەنگرانی ئەمریکی و زایۆنی . سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کاردانەوە بە ئەگەری پەلاماری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران پلانیان بۆیان داڕشتووە . بێگومان بە شێوەیەک دەجوڵێنەوە کە بۆیان پڕئێش و ئازار بێت.