یەکگرتوویی ملوێن کەسیی ئێرانییەکان دژی تیرۆریزمی ئەمریکی- زایۆنی
خەڵکی ئێران لە سەرانسەری وڵات سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هاتنە سەر شەقامەکان بۆ مەحکومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییانەی لەلایەن ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستەوە پاڵپشتی دەکرا و هەروەها شەرمەزار کردنی جەنایەتی ئاژاوەگێڕانی چەکدار دژی خەڵکی بێتاوان و مەدەنی لە رۆژانی رابردوودا .
کۆبوونەوەیەکی گەورەی جەماوەری لە ئێران لە ژێر ناوی هاودەنگیی نیشتمانی و ئیدانەکردنی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی بەکرێگیراوانی ئەمریکی-زایۆنی، بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵات دەستی پێکرد و لە نیوەڕۆدا لە مەیدانی ئینقلابی تاران بەڕێوەچوو. خەڵکی ئێران بە کۆبوونەوەی ملوێنی لە سەرانسەری وڵات ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی تیرۆریستانیان کرد کە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و و رژێمی زایۆنیستی بەڕێوە چوو و نەیاریەتی توندی خۆیان دژی جەنایەتی ئاژاوە گێڕانی چەکدار لە بڕێک لە ناوچەکانی وڵات لە شەوانی ڕابردوو نیشان دا . لە دوو شەوی ڕابردوودا بە هەوڵی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس کۆبوونەوەی ئاژاوەگێڕان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات هەڵوەشێنرایەوە و بەر گیرا بە درێژەی پیلانی دوژمنان و ئاژاوە گێڕان .