لە ئێران وچەند وڵاتی دیكە سبەی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا
شوبات 18, 2026 11:20 Asia/Tehran
بەپێی ڕاگەیێندرانی سەرچاوە فەرمییەكان له نووسينگەي رێبەري باڵاي شورشي ئيسلامي سبەینێ یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه لە ئێران.
هەروەها ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی بالاي شيعەكاني عێراق، سبەی پێنجشەممە، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.
هاوکات هەریەک لە وڵاتانی عومان، تورکیا، میسر، پاکستان، لیبیا، جەزائیر، ئەندەنوسیا، بەنگلادیش و سەنگاپور سبەینێ وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانيان ڕاگەیاند.
پێشتر ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی لەوانە عەرەبستاني سعودیا، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین، کویت، سودان، سوریا، لوبنان و فەلەستین، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزيان ڕایانگەیاندبوو.