بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی هۆرمز لە مەسقەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445094-بەڕێوەچوونی_یەکەمین_دانیشتنی_لێژنەی_هاوبەشی_هۆرمز_لە_مەسقەت
کازمی غەریب ئابادی جێگری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێکدا لە کەشی مەجازی سەبارەت بە سەفەرەکە بۆ مەسقەت نووسی : لە سەفەر بۆ مەسقەت یەکەمین دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی هورمز لەگەڵ عەبدولعەزیز هەنایی وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی عومان بەڕێوە چوو . وێڕای لێکدانەوەی پرسەکانی پەیوەند بە گەرووی هورمز سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی گەروو لە چوارچێوەی بڕگەی پێنجی یاداشتی لێکگەیشتنامەی ئیسلامئاباد و مافی دەسەڵاتداریەتی حکومەتەکانی کەنارئاویی بیروڕامان گۆڕییەوە .
(last modified 2026-06-29T14:01:54+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2026 15:26 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی هۆرمز لە مەسقەت

کازمی غەریب ئابادی جێگری مافەوانی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێکدا لە کەشی مەجازی سەبارەت بە سەفەرەکە بۆ مەسقەت نووسی : لە سەفەر بۆ مەسقەت یەکەمین دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی هورمز لەگەڵ عەبدولعەزیز هەنایی وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی عومان بەڕێوە چوو . وێڕای لێکدانەوەی پرسەکانی پەیوەند بە گەرووی هورمز سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی داهاتووی گەروو لە چوارچێوەی بڕگەی پێنجی یاداشتی لێکگەیشتنامەی ئیسلامئاباد و مافی دەسەڵاتداریەتی حکومەتەکانی کەنارئاویی بیروڕامان گۆڕییەوە .

کازمی غەریب ئابادی،  دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران سەبارەت بە دانوستانەکانی کارگرووپەکان لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێندراو، وتی: هیچ کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی کارگرووپەکان بۆ ئەم هەفتەیە پلانی بۆ دانەنراوە. غەریب ئابادی ڕوونیشی کردەوە: "هەرچەندە ڕاوێژ لەگەڵ قەتەر، بۆ وێنە سەبارەت بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لایەنی بەرامبەر، وەک هەمیشە بەردەوامە، بەڵام هەواڵەکانی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە گوایە گفتوگۆی تەکنیکی کار گروپەکان  لە دۆحە ئەنجام دەدرێن،  پشتڕاست ناکرێتەوە". غەریی  ئابادی  وتیشی : خولی یەکەمی دانوستانی تەکنیکی لە چوارچێوەی کارگروپی دیاریکراو لە کاتی جێبەجێکردنی مەرجەکان و دوای ڕێککەوتن لەسەر بەروار و شوێنی خۆی ئەنجام دەدرێت و ڕاوێژکارییەکانیش لەو بارەیەوە لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامە.