وەڵامی عەراقچی بە قسەکانی وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئێران
تهمووز 01, 2026 12:28 Asia/Tehran
سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا نووسیویەتی: هەرچەشنە هەڕەشەیەک دژ بە خەڵک و ڕێبەرەکەمان، بەرەوڕووی وەڵامی خێرا و گورزی کوشندە دەبێتەوە.
عەراقچی وتیشی: بڕگەکانی تەبایینامەی ئیسلام ئاباد تەواو ڕوونە و هەموان دەتوانن بیبینن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی پابەندکردووە بەوەی کە هەوساری ئەم جانەورە دەستەمۆیەی لە تلاڤیڤ بکێشێ. بێتوو ئەوان سەرپێچی بکەن لە فەرمانی خاوەنەکەیان، ئەوکات ئێران وانەی پێویستیان پێدەدات.
ناوبراو ڕاشکاوانە وتیشی: هەرچەشنە هەڕەشەیەک دژ بە خەڵک و ڕێبەرمان بەرەوڕووی وەڵامی خێرا و گورزی کوشندە دەبێتەوە.