بەشداریی سەرانی ٤٠ وڵات لە ڕێوڕسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445116-بەشداریی_سەرانی_٤٠_وڵات_لە_ڕێوڕسمی_بەڕێکردنی_تەرمی_ڕێبەری_شەهیدی_شۆڕش
وتەبێژی ناوەندی بەرپاکەری ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتی: کاربەدەستانی باڵا و سەرۆکانی نزیکەی ٤ وڵات لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەن و بە ئامادەبوونیان، ڕێز و حورمەت دەردەبڕن بەرامبەر بە پێگەی بەرزی ڕێبەری شەهید.
(last modified 2026-07-01T14:15:50+00:00 )
ته‌مووز 01, 2026 15:28 Asia/Tehran
  • بەشداریی سەرانی ٤٠ وڵات لە ڕێوڕسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش

وتەبێژی ناوەندی بەرپاکەری ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتی: کاربەدەستانی باڵا و سەرۆکانی نزیکەی ٤ وڵات لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەن و بە ئامادەبوونیان، ڕێز و حورمەت دەردەبڕن بەرامبەر بە پێگەی بەرزی ڕێبەری شەهید.

ئیمان عەتارزادە وتەبێژی ناوەندی بەرپاکەری ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش سەبارەت بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکان و سەرانی وڵاتانی بیانی لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتی: لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و  بەڕێکردندا، جیا لە بەشداریی بەربڵاوی خەڵک، کەسایەتییە سیاسی، فەرهەنگی، زانستی و ئایینییەکان و هەروەها چینی ئاکادیمیست و بلیمەتیش لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ دەربڕینی ڕێز و حورمەت بەرامبەر بە تەرمی پاکی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش خۆیان دەگەیەننە تاران.

وتەبێژی ناوەندی بەرپاکەری ڕێوڕەسمەکانی ماڵاوایی و بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش وتیشی: بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بەمزووانە زانیاریی پێویست سەبارەت بە وردییاتی ئاستی شاندە نێردراوەکان، وڵاتانی بەشدار و ناوی کەسایەتییەکانی ئامادەبوو بڵاو دەکەنەوە.